شاری سلێمانی بە کامێرای 964
کەشناسی عێراق وا دەڵێ
سبەینێ سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی لە ئاستی عێراق تۆماردەكات
964+
ئەحمەد مستەفا
دەستەی كەشناسی عێراق ئیش و کاری خۆی لە داتا و ئامێرەکانی تەواو کرد و بەیانی کرد، سبەینێ سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی دەبێ، جگە لەوەی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ رۆژانی داهاتوو خستەڕوو.
دەستەکە، پێشبینی دەكات یەكێك لە پارێزگاكان سبەی پلەی گەرمی 10 پلەی سەدی تۆمار بكات، ئەویش سلێمانییە، پارێزگاکانی دیکەش نزمترین پلەیان 12 بۆ 16 پلە دەبێ.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 5.11.2025، كە 964 بینیوویەتی دەڵێت، كەشوهەوای ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە و یەكشەممە ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، و پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی عێراق نزیك دەبن لە یەكتر.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەرزترین و نزمترین پلەكانی گەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت.
دهۆك (28/13)، نەینەوا (30/12)، هەولێر (29/12)، كەركوك (31/14)، سلێمانی (27/10)، سەڵاحەدین (32/15)، دیالە (32/14)، ئەنبار (31/14)، بەغدا (32/14)، بابل (33/15)، كەربەلا (34/16)، واسیت (34/14)، دیوانییە (33/16)، نەجەف (34/16)، موسەننا (32/15)، میسان (33/15)، زیقار (33/14) و بەسرە (33/15).