رۆژهه‌ڵاتییه و ئێستا له پزیشكى دادى سلێمانییه
ئه‌و كرێكاره‌ى دوێنى له نهۆمی 17 كه‌وته خواره‌وه گیانى له‌ده‌ستدا كه‌س پێی نه‌زانیبوو
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له دوێنێوه، كرێكارێكى كوردى رۆژهه‌ڵات له‌كاتى كاركردن له بیانه‌یه‌كی به‌رزى سلێمانى له نهۆمى 17 ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستداده‌ت، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كه‌س پێى نه‌زانیبوو، كه ته‌رمه‌كه‌شی دۆزرایه‌وه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى سلێمانى كراوه بۆ توێكاريكردن.
عوسمان زیندانى، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كرێكارانى بیناسازى به 964ـى وت، كه‌مته‌رخەمى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م كرێكاره به‌هۆى نه‌بوونى چاودێریكردنى بووه و هیچ كه‌سێك لێی نه‌پرسیوه‌ته‌وه كه بۆ دیار نه‌ماوه.
وتیشی “به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزاوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه له نهۆمى 17ـى پڕۆژه‌ى ئیڤێنتى تاوه‌ر له‌كاتى كاركردن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ستداوه”.
سبه‌ی به‌نیازن بچن كه‌شف و پشكنین بۆ شوێنى رووداوه‌كه بكه‌ن و زیاتر له هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى بزانن.
ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ده‌ركه‌وتووه، كرێكاره‌كه خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانەو ناوی محەمەد زاهیرە، به‌ڵام جارێ نازاندرێت هی كام شاره و چاوه‌ڕێن له‌دواى توێكارییه‌كه‌ى ئه‌وه‌ش ئاشكرا بكرێت.
به‌پێی ئامارێكى ئه‌م سه‌ندیكایه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا به‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستاشەوە 70 كرێكار له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاى كه‌ركوك گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌ناویاندا یه‌ك كرێكارى ژن هه‌یه و 52 كرێكارى بیانیشن كه زۆربه‌یان خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانن و ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانیش 23 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن