دیمەنێکی مەرزی شۆشمێ - وێنە؛ مێهر نیوز
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەشەسەندندایە
هاوردەی کاڵا لە مەرزی شۆشمێ 66٪ زیادیکردووە
964+
شۆڕش قادری
لە حەوت مانگدا بایی زیاتر لە 457 هەزار دۆلار کاڵا لە مەرزی شۆشمێـوە هاوردەی کوردستان کراوە و بەراورد بە ساڵی رابردوودا لەو کاتەدا، رێژەکە 66٪ زیادیکردووە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری رەزا نیک رەوێش بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووتەوە، لە 21.3.2025 تا 21.10.2025 ، 326 هەزار و 313 تۆن کاڵا کە بایی 457 هەزار و 375 دۆلار بووە، لە مەرزی شۆشمێ گومرگی بۆ کراوە و رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا لەبواری کێش 66٪ و لەبواری بەهاشـدا 22٪ زیادیکردووە.
مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.