بە شەش ئامانج بڕیارەکە دراوە

بۆ پێدانی هەر تۆنێک گەنم بە ئاشە ئەهلییەکان 410 هەزار دینار دیاری کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق شەش ئامانجی ستراتیژی بۆ بڕیاری فرۆشتنی گەنم بە ئاشە ئەهلییەکان دیاری کرد، ئەوەش بەشدار دەبێت لە رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی سپی.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە پێگەی فەرمی حکومەتی وتووە، رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری لەسەر پێشنیاری وەزارەت بۆ فرۆشتنی گەنمە خۆماڵییەکە بە ئاشە ئەهلییەکان بە نرخی 410 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگیراوە.

ئەوەش، و بەپێی هاوکێشەی نرخی جیهانی لە چوارچێوەی هەوڵی حکومەت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی بازاڕی ئاردی سپی لە وڵاتدا.

ئامانجە ستراتیژییەکانی بڕیارەکە ئەمانەن:
* دڵنیابوون لە بەردەوامیی کارکردنی ئاشە ئەهلییەکان بە کارامەیی.
* پشتیوانیکردنی بەرهەمی خۆماڵیی گەنم و هاندانی جووتیاران بۆ بەردەوامبوون لە چاندنی ئەم بەرهەمە ستراتیژییە.
* کەمکردنەوەی فشار لەسەر نرخی خۆراکی سەرەکی لە بازاڕە خۆماڵییەکاندا.
* پاراستنی هاوسەنگیی نێوان نرخی کڕین لە جووتیاران و نرخی فرۆشتن بە ئاشەکان.
* سەقامگیرکردنی نرخی ئاردی سپی لە بازاڕە خۆماڵییەکاندا و ڕێگریکردن لە هەر بەرزبوونەوەیەکی لەناکاوی نرخەکان.
* بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراکی نیشتمانی لە رێگەی بەردەوامبوونی لێشاوی گەنمی خۆماڵی بۆ بازاڕ بە نرخی هاوسەنگ.

وتەبێژەکە دووپاتی کردەوە کە فرۆشتنی گەنمی خۆماڵی بە نرخی دیاریکراو بە شێوەیەکی واستەوخۆ بەشدار دەبێت لە رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی سپی و بەرهەمە لاوەکییەکانی وەک نان و  دڵنیایدا لە زۆریی و سەقامگیریی بەرهەمەکە لە بازاڕی خۆماڵیدا.

حەنوون وتی، وەزارەتی بازرگانی بەردەوام دەبێت لە چاوەدێریکردنی جووڵەی بازاڕ و نرخی خۆراک بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە چاودێرییەکان بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی نرخەکان و رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی قۆرخکاری یان دەستکاریکردن.

"ئاردەكەمان عەیبی نییە و پشكنینی وردی بۆ دەكرێت"

لە جام و مەدالیا و پارە بۆ ئارد و هێلكە و نێركەپیاز و شێ...

لە جام و مەدالیا و پارە بۆ ئارد و هێلكە و نێركەپیاز و شێلم