قایمقام : ماسییه‌كان نه‌خۆشی لێیداون
ده‌ركه‌وت ماسییه فرێدراوه‌كان هی حه‌وزێكی ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوێنێ له رێگه‌ى گرته‌ڤیدیۆیه‌ك قایمقامى ده‌ربه‌ندیخانمان له فڕێدانى سه‌دان ماسی له‌سه‌ر ئاوێك “كه وه‌ك باس ده‌كرا ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بێت” ئاگادار كردووه، ئه‌و وتى جارێ روون نییه شوێنه‌كه كوێیه، به‌ڵام به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش قایمقام ئاشكراى كرد كه “ماسییه فڕێدراوه‌كان تووشی نه‌خۆشی بوبون”.
سلێمان محه‌مه‌د، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان به 964ـى وت، دواى به‌داوداچوونیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له‌و حه‌وزانه‌ى به‌خێوكردن، ماسییه‌كانى تووشی نه‌خۆشی بووه و ئه‌وانیش فڕێیانداون.
وتیشی “ماسییه‌كان گه‌وره‌ن به‌ڵام هى ناو ده‌ریاچه‌كه نین، به‌شێكیان ژێر گڵ خراون و به‌شێكیشیان له‌ناو چه‌ند فه‌رده‌یه‌ك داندراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هێشتا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى رایسپاردبوو كار له‌سه‌ر هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م كاره ده‌كات و دواتر بڕیاری پێویستى له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
ساڵى پار، هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته له ئاوى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان روویدا، خاوه‌ن حه‌وزێكی ماسیی به‌هۆى ئه‌وه‌ى له شوێنى قه‌ده‌غه ماسی به‌خێوده‌كرد، له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى ماسییه‌كان به‌سه‌دان ماسی كه‌وتبوونه ده‌ره‌وه‌ى ئاوى ده‌ریاچه‌كه و ئه‌وكاتیش لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت به‌داوداچوونیان بۆ رووداوه‌كه كرد.