په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم واده‌ڵێت
200 تەختەی زیرەک بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومیەکانی هه‌رێم و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابینکران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده‌ى هه‌رێم، بڵاویكرده‌وه كه له لایه‌ن سه‌رۆكى جكومه‌ته‌وه 200 ته‌خته‌ى زیره‌ك بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومیەکانی هه‌رێم و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابینکران و ئه‌مه‌ش قۆناغى یه‌كه‌مه و هی دیكه‌شى به‌دواداێت.
تەختەی زیرەک یاخود (سمارت بۆرد) یەکێکە لە پێشکەوتوترین هۆیەکانی فێرکردن، لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا هاته‌ووه‌تە کایەوە و لەچەندین وڵات‌دا چووه‌تە پرۆسەی فێرکردن لە قوتابخانەکاندا، سەرنجی قوتابیەکان بۆ وانەکان رادەکێشی و کەش و هەوایەکی چالاک و ئاکتیڤ لە نێوان فێرخوازەکان دروست دەکات، مامۆستا ناچار دەکات پلانێکی پێش وەختە بۆ قوتابییه‌كانى ئامادە بکات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، وەک قۆناغی یەکەم 430 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنى ئه‌م 200 ته‌خته‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌رخانكراوه.
ده‌شڵێت، تەختەكه بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومیەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و زاخۆ و سۆران و راپەرین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابینکران و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنیان.