لە بازگەی بەردەسووری کەلار 

دوو کەس بە پیکابێک دارەوە دەستگیر کران 

964+

توانا نەقی

لەلایەن بازگەی ئاسایشی بەردەسوور لەکەلار دووکەس دەستگیرکراون کە پیکابێک داریان لە سلێمانییەوە هێناوە و ویستویانە بیبەنە کەلار.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو دوو کەسەت دەستگیر کراون و ئەو ئۆتۆمبێلە دارەشی کە دەستی بەسەردا گیراوە لە بازگەی بەردەسور رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە،  ئەو سەرپێچیکارانە رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

چوار هاوڵاتی بەتۆمەتی داربڕین دەستگیر کران 

چوار هاوڵاتی بەتۆمەتی داربڕین دەستگیر کران