لیبوردنهكه 1056 حكومدراوى عێراق دهگرێتهوه
لە گرتووخانهى چەمچەماڵ 27 زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئازادكران
964+
فهرهاد حهسهن
وهزارهتى دادى عێراق، ئاشكرایكرد له ماوهى مانگى رابردوودا ههزار و 56 زیندانى لە بەندینخانەکانی عێراق بە لێبووردنی گشتی و بڕیاری دیکە ئازادکراون، كه ژمارهیهك لهو زیندانییانه له گرتووخانهى چهمچهماڵ بوونه.
لە ناو ئەو ژمارهیه زیندانییە ئازادکراوانە، 666 کەسیان بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی و 390ـی دیکەیان بە بڕیاری دیکە بووە، كه روونى نهكردووتهوه “بڕیاری دیكه چییه؟”.
بەشێک لە ئازادکراوەکان لە فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی بوون کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵیدایە و 25 کەس لەوانەی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون، ژنن.
زۆرترین ژمارەی ئازادکراوان لە گرتووخانەی عەدالە 2ـى پارێزگای بەغدا بووە کە 193 کەس بوون، دوای ئەویش گرتووخانەی ناوەندی بەسرە دێ کە 179 کەسی تێدا ئازادکراوە و لە گرتووخانەی تاجی 64 کەس و لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسریەش 47 کەس ئازادکراون.
ژمارەی ئەو زیندانییانەی لە گرتووخانەی چەمچەماڵ ئازادکراون 27 کەس بوون و 11 کەسیان بە یاسای لێبووردنی گشتی بووە.
وهزارهتىداد دهڵێت، بەردەوامن لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێکارەکانی ئازادکردن بۆ ئەو زیندانییانەی ، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
سێ پارێزگای عێراق دژی راگرتنی لێبووردنی گشتی دەوامیان وەستاند
لێبووردنی گشتی.. لە پێناو پڕبوونی زیندانەکانە یان ئاشتی کۆمەڵایەتی؟