پرۆژەیاسایەک ئامادە کراوە

چاکسازییەکان بۆ دەرکردنی لێبووردنی گشتی چاوەڕێی کۆبوونەوەی پەرلەمانن

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی پەرلەمانی کوردستانە کۆببێتەوە و دەیەوێت پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتییان ئاڕاستەبکات بۆ ئازادکردنی ئەو گیراوانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند،  پڕۆژە یاسای لێبووردنی گشتییان ئامادە کردووە و لە ئێستادا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و هەوڵدەدەن بیبەنە پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندکردنی.

لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە پێنج هەزار حوکمدراو هەن، ئەگەر پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت هەموو ئەوانە ئازاد دەکرێن کە مەرجەکانیان تێدایە و ئاشتەوایی (سوڵح)یان هەیە و ئەوانەشی مافی گشتییان لەسەر نییە.

ئامانجی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆژەیاسایەکە پێدانی دەرفەتە بە زیندانییەکان و کەمکردنەوەی زیندانییەکانە لە چاکسازییەکاندا.

لێبوردنی گشتی تاوانی سزادراو دەسڕێتەوە بە پێی ماددەكانی 150 و 154 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 ی هەمواركراو،  سەرجەم دۆسیەكان لە لێكۆڵینەوەشدا بە پێی ماددەی 305 لە یاسای ( بنەماكانی دادگایی سزایی ژمارە 23 ی ساڵی1971ی هەمواركراو ).

بەڵام لێبوردنە گشتییەكە سنووردارە، وەك لە پڕۆژە یاساكاندا دیارە و پەیڕەوی سیستمی هەڵاواردنی كۆمەڵێك تاوان دەكرێت، ھەروەھا دەستووری عێراق لێبوردنی تاوانی تیرۆریستی و تاوانەکانی گەندەڵی دارایی و ئیداری قەدەغە کردووە.

لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوان دەرچوو

لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوان دەرچوو