قەزای رانیە - وێنە: 964
100 مۆلیدە کوژێندرانەوە
کارەبای سەنتەری رانیە بوو بە 24 کاتژمێری
964+
توانا نەقی
دوای سەنتەری پارێزگاکان و سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ، ئیدارەی راپەڕینیش سەنتەرەکەی کە رانیەیە، کارەبای بووە پرۆژەی رووناکی و 24 کاتژمێری.
ئەمڕۆ دووشەممە 3.11.2025 حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، زیاتر لە 135 ههزار هاوڵاتی لە سەنتەری شاری رانیە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکرا لە رێگەی پڕۆژەی رووناکییەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمشەو زیاتر لە 135 هەزار هاوڵاتی کارەبای بەردەوامی نیشتیمانیان بۆ دابین دەکرێت وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.
هەروەها زیاتر لە 100 مۆلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان لەو شارە دەکوژێندرێنەوە، لە چوارچێوەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە کارکردن لە پرۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و بڕیارە لە ناو ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم بکرێت بە 24 کاتژمێری.