"كار"یش هاوكارى خێزانه‌كانى بۆ مانگى 11 راگه‌یاند

عێراق ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ی مانگی 10 كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق تەواوبونی رێکارەکانی خەرجکردنی موچه‌ى خانەنشینی بۆ مانگی 10ی ئه‌مساڵ راگەیاند و بانکی رەشیدیش ئەمڕۆ یەکشەممە خەرجکردنی ئه‌م موچه‌یه‌ى دووپاتكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بانکی رەشید، داواى لە سەرجەم به‌شداربووانی بانكه‌كه‌ کردوە بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانی لق و ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن.

له‌لایه‌كى دیكه‌ش وەزارەتی کارى عێراق دابەشکردنی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی تشرینی دووەم راگه‌یاند، كه‌ نزیکەی دوو ملیۆن و 86 هەزار خێزانی سوودمەند لە سەرانسەری عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و کۆی گشتی پارەکەش دەکاتە نزیکەی 448 ملیار دینار.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کار، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار، جەختی لە گرنگی گەیاندنی ئەم هاوکارییە بە شایستەبووان کردەوە، داوای لە خێزانە سوودمەندەکان کردووه‌ سەردانی نوسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن.

به‌پێی ئامارێكى وه‌زاره‌تى كار، له‌ عێراقدا زیاتر لە ملیۆنێک و 511 هەزار خێزان لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێن و بڕی 361 ملیار دینار وەردەگرن، زیاتر لە 575 هەزار خێزانیش لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن و بڕى 87 ملیار دینار وەردەگرن.

دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی 2025 له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تاوەکو ئێستا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 9 و 10ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و موچانه‌ دیاری نه‌كراوه‌.

چوار مانگە كار به‌ كرێكاره‌كان ده‌كات و یه‌ك دینار م...

چوار مانگە كار به‌ كرێكاره‌كان ده‌كات و یه‌ك دینار موچه‌ى پێنه‌داون

بانكى باواجى كۆیه‌ تادێت پێدانى موچه‌ى خانه‌نشینان خ...

بانكى باواجى كۆیه‌ تادێت پێدانى موچه‌ى خانه‌نشینان خێراتر ده‌كات

حكومه‌تى عێراق ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 8...

حكومه‌تى عێراق ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 8 و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرد