فێستیڤاڵی هەنار لە زاخۆ. وێنە :964
2 دۆلار و 88 سەنت
لە فێستیڤاڵی هەناردا هەر سەردانیکارێک بە تێکڕا بە بەهای 4 هەزار دینار هەنار و بەرهەمەکانى ترى کڕیوە
964+
وریا فەتاح
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، فێستیڤاڵی هەنار لەڕووی ئابوورییەوە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە، کە تێیدا کۆی گشتیی فرۆش گەیشتووەتە بڕی 1,700,000,000 (ملیارێک و حەوت سەد ملیۆن) دینار.
ئەم داهاتە لە ئەنجامی سەردانی 419,000 کەس بووە بۆ فێستیڤاڵەکە.
بە دابەشکردنی کۆی گشتیی فرۆش بەسەر ژمارەی سەردانیکاراندا، دەردەکەوێت کە هەر سەردانیکارێک بە شێوەیەکی تێکڕا بە بەهای نزیکەی 4,057 دینار هەنار و بەرهەمەکانی دیکەی کڕیوە کە دەکاتە دوو دۆلار و 88 سەنت بۆهەر سەردانیکارێک.