رێگای عەربەت بۆ سلێمانی
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و هاوڵاتییەک بریندار بوو
ئەحمەد محەمەد- سلێمانی
ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای عەربەت بۆ سلێمانی وەرگەڕا و شۆفێرەكەی بریندار بوو.
رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 31.10.2025 بە دیاریكراوی لە نزیك فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت روویدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە
بریندارە، بەپێی وتەی شایەتحاڵێك كە بۆ 964 قسەی كردووە، شۆفێرەكە لەدەستی وەریگرتووە و وەرگەڕاوە.
وتیشی، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری كیایە و شۆفێرەكەی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و ئۆتۆمبێلەكەیان بەجێهێشتووە.
964 لەسەر رووداوەكە قسەی لەگەڵ هاتوچۆی عەربەت كردووە، بەڵام ئەوانیش ئاگاداری رووداوەكە نەبوون و لە رێگەی هەواڵدەرێكەوە رووداوەكەیان پێگەیشتووە، كاتێك تیمەكانیان دەگەنە شوێنی رووداوەكەش، كەسی لێ نەبووە و ئۆتۆمبێلەكەشیان بەجێهێشتووە، بەڵام پشکنین و هێڵكاری بۆ رووداوەكە كراوە و بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكەش لە رێگەی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە چاوەڕێی خاوەنەكەی دەكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا