تەقەکان مەشقی سەربازی بوون

“هێرشی سەر پیرمام دوورە لە راستیەوە”


دەشتی عارف

چەند دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە بە درۆن هێرشکراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی قەتە بیسراوە، بەڵام دژەتیرۆری کوردستان هەواڵەکەی بە درۆخستەوە.

لە راگەياندراوەکەی دژەتیرۆردا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، 31.10.2025، لە چەند پلاتفۆڕمێکی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتە، گوایە لە رێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە، بەڵام دژەتیرۆری کوردستان دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان ئەو دەنگۆیانە دوورەن لە راستییەوە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر قەزاکە و ئەو دەنگی تەقانەشی، کە بیستراون، دەنگی تەقەی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە و جێگای مەترسی نییه.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا