هەولێر

بەرگری شارستانی چووەتە شوێنی بۆنە ناخۆشەکە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

درەنگانی شەوی رابردووی بۆن غاز و بۆنی ناخۆش دانیشتووانی گەڕەكەكانی ئاشتی و لاوان ستی و ئایندەی لە هەولێر هێنایە كۆڵان و لە بڵندگۆیی مزگەوتەوە بانگەوازیان دەكرد كە خەڵك دەمامک ببەستن.

بەرگری شارستانی دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكان هاتووەتە سەر خەت و تیمیان پێك هێناوە بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكەی.

ئەمرۆ هەینی 31.10.2025 شاخەوان سعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964وتی،  لەرێگەی تیمی CBRN كە شارەزایی تەواویان هەیە لەكیمیا هاتووینە ئەم شوێنە لێكۆلینەوەمان كردووە، كۆمەڵێك شۆفێری تانكەری گاز و نەوت كە دێن پاشماوەكانیان فرێدەدەنە ناو ئەم زێرابە ئیدی لەشەواندا كارەكە دەكەن بۆیە بەشەو بۆنەكەی بڵاودەبێتەوە.”

هەروەها پاشماوەی ماڵانیش و ئاوەڕۆیان دەڕژێتە کەندێکی نزیک ئەو گەرەکانە و ئەوەش هۆکارە بۆ بۆنە ناخۆشەکە، بۆنەکە هەم مەترسی تەندروستی لەسەرە هەمیش ژینگە پیس دەکات، وتەبێژی بەرگری شارستانی وای وت.

ئەماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوە دەكەین بۆ دۆزینەوەی ئەو شۆفێرانە و سزا دەدرێن بە تۆمەتی پیسكردنی ژینگ .

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەرگری شارستانی لەسەر بۆنی ناخۆشی گەڕەکەکەی هەولێر بە...

بەرگری شارستانی لەسەر بۆنی ناخۆشی گەڕەکەکەی هەولێر بەدواداچوون دەکات