روولەدابەزینە

نرخى نەوت هەر لە خوار 65 دۆلارەوەیە

وریا فەتاح

دوو رۆژە نرخى نەوت لەخوار 65 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش دواى ئەوەى لە رۆژانى رابردوو 66 دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێ ئێوارەدا 0.25% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرێژەی 0.31%دابەزیوە.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.