"ئازار و ئەشکەنجەی زۆر درام"

بۆ وەرگرتنی عیلاج چووە ئێران؛ بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کرا

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، گەنجێکی دانیشتووی گوندی شانەدەری قەزای سەیدسادق، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و سەردانی دوکتور، چووەتە ئێران، بەڵام بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کراوە و ئازار و ئەشکەنجەی زۆریش دراوە.

کاروان محەمەد قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “رۆژی 26.6.2025 بە مەبەستی پشکنینی چاو و کڕینی پێداویستی پزیشکی چوومە ئێران، لە یەکێک لە بازگەکانی نزیک تاران دایانبەزاندم، هەرکە زانیان جەوازەکەم عێراقییە، بردیانم بۆ لێکۆڵینەوە و دوای لێدانێكی زۆر، دەیانویست بڵێم کە سیخوڕی ئیسرائیلم”.

“دوای چوار مانگ لە دەستبەسەرکەردنم و لێکۆڵینەوە، هیچ بەڵگەیەکیان لەسەرم دەست نەکەوت و بەبڕیاری دادوەر ئازاد کرام”، کاروان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدی ئازادبوونی لێ بڕاوە و بەتەمای گەڕانەوە بۆ کوردستان نەبووە، دەشڵێت، “بەژیانم ناچمەوە ئێران”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئێران: دوو سیخوڕى مۆسادمان دەستگیرکرد

ئێران: دوو سیخوڕى مۆسادمان دەستگیرکرد

ئیسرائیل و ئێران لە شەڕی سەربازییەوە بۆ شەڕی سیخوڕی

ئیسرائیل و ئێران لە شەڕی سەربازییەوە بۆ شەڕی سیخوڕی