دارى سووتاند و زیانی پێگه‌یاندن
له گوندێكى دوكان هاوڵاتییه‌ك به‌هۆى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌ستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رووداوێكی ئاگرکەوتنەوە له سنوورى قه‌زاى دوكان ده‌ستگیركردنى هاوڵاتییه‌كى به‌دوای خۆیدا هێنا وه‌كو هۆكارى ئاگره‌كه و راده‌ستی یاسایا كرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی ئاگرێك لە سنوری گوندی تۆپزاوای سەر بەقەزاكه کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچوون بەرەو شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی.
توانیان بە هاوکاری پۆلیسی بەرگری و شارستانی دوکان و چەند هاوڵاتیەکی سنوری گونده‌كه ئاگرەکە لە ماوەیەکی کەمدا بکوژێننەوە .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه بەهۆی ئاگرەکەوە چەند دارێك سووتان و زیانیان پێگەیشت، هاوڵاتییه‌كیشیان بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە وه‌كو تۆمەتبار دەستگیرکردووه.