دەریاچەی دەربەندیخان
هاوڵاتیەک لە کاتی راوەماسیدا بە جەڵتە گیانی لەدەست دا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
شەوی رابردوو سێ کەس بەمەبەستی راوە ماسی رۆشیتوونەتە سەر بەنداوی دەربەندیخان، لەوکاتەدا یەکێکیان جەڵتە لێیدەدات و گیانی لەدەستداوە.
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەو سێ کەسە لە قەزای رزگاریەوە ھاتبوونە بەنداوەکە بۆ راوی ماسی، نزیک کاتژمێر 1:00ـی شەو یەکێکیان جەڵتە لێیداوە و بەوھۆیەوە گیانی لەدەستدا”.
“ئەو کەسە نەخۆشی دڵی ھەبووە پێشتر، لەوکاتەشدا جەڵتە لێیداوە و تەمەنی 55 ساڵە”،سلێمان محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەفەرمانی دادوەر ئەو دوو ھاوڕێیەی کە لەگەڵی بوون راگیراون، تائەوکاتەی راپۆرتی پشکنینی پزیشکی دادی بەتەواوی یەکلایی دەکاتەوە کە مردنەکەی جەڵتە بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی