ئەوانەی پێش چاوی خەڵكیان گرتووە

دهۆكیش بەخۆكەوت و پۆستەری كاندیدەكان لادەبەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دیوانی پارێزگای دهۆک كۆبوونەوەیەك كرا و بڕیار درا هەر پۆستەر و وێنەیەكی كاندیدەكان شەقام و بەرچاوی شۆفێرانی گرتووە، لاببرێت

پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە 27.10.2025 بڵاویكرەوە، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای دهۆک كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامدرا و بڕیاریش درا، هەموو پۆستەر، وێنە و دروشمی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان، ئەوانەی لە شوێنی نەگونجاو دانراون و بوونەتە هۆی تێكدانی شەقامەكان و رێگرییان دروست كردووە، دەبێت لە ماوەی دوو رۆژدا هەموویان لاببرێن.

هەروەها لە بڕیارەكاندا هاتووە، ئەگەر لە ماوەی دوو رۆژدا ئەو كارە نەكرێت، ئەوا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاكە و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، هەموو پۆستەرەكان لادەبرێن.

لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، داروبەردی هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان كراوە بە پۆستەر و لافیتە و وێنەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن، كە بەشێكیان لە شوێنی نەگونجاو و لە فلكە و یوتێرن و شوێنی دیكە دانراون، كە بەرچاوی هاوڵاتیان و شۆفێرانیان گرتووە، لە رۆژانی رابردوو لە هەولێریش پۆستەر و لافینەی زۆر لە دوورگەی شەقامەكان و لەو شوێنانە لابران، كە بەرچاوی هاوڵاتیانیان گرتبوو.

دهۆک له‌ سه‌رووى لیستى پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمی ك...

دهۆک له‌ سه‌رووى لیستى پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌