فه‌رمانى هه‌رێمیی بۆ ده‌رچوو
به‌رده‌قاره‌مان له شارۆچكه‌وه كرا به ناحیه‌یه‌كى سه‌ر به بازیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌قاره‌مان وه‌كو ناحیه‌یه‌ی نوێ هاته‌كایه‌وه و سه‌ر به قه‌زاى بازیان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانێكی هه‌رێمیی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان له سنوری پارێزگای سلێمانی واژۆ كرد كه سه‌ر به قه‌زای بازیان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان، كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باشتری داوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانی هاوڵاتیانی ناحیه‌كه و گونده‌كانی ئه‌و سنوره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و یارمه‌تیده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و كاروباری كارگێڕی له‌و ناوچه‌یه.
شارۆچكه‌ی به‌رده‌قاره‌مان به دووری 10 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای قه‌زای بازیان، كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگا‌ی گشتیی سلێمانی بۆ كه‌ركوك، مێژووی دروستبونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1987 سه‌ره‌تا وه‌ك ئۆردوگایه‌ك، له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له ساڵی 2000 كرا به شارۆچكه و فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی تێدا كرایه‌وه.