توركیش ئێرلاین و ئەنادۆڵو جێت

كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ توركییه‌كان روو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌كه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ورده‌ ورده‌ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ توركییه‌كان روو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌م مانگه‌دا به‌فه‌رمى توركیا ئاسمانه‌كه‌ى به‌رووى ئه‌و فڕۆكانه‌دا كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ هه‌ڵده‌فڕن.

یه‌كه‌م داخستنى گەشتەکانى توركیا لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، لە رۆژى 3.4.2023 بوو و چه‌ند جارێكیش ئه‌م داخستنه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ نوێكراوه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو رۆژى 9.10.2025 به‌فه‌رمى كرایه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا له‌سه‌ر داخستنه‌كه‌ دابووى، رێگا نه‌ده‌درا ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێبپەڕن.

كۆمپانیاى تورکش ئێرلاین، وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیاى توركیا بڕیاریدا روو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانى بكاته‌وه‌ كه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى له‌ سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکانی دەستپێبکاتەوە، ئێستاش كۆمپانیاى ئەنادۆڵو جێتی تورکیش بڕیارى داوه‌ كه‌ گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی و دوو شاری دیکەی عێراق ده‌ستپێبكات.

کۆمپانیاكه‌ رایگەیاندووه‌، لە رۆژى 3.11.2025 گەشتە ئاسمانییەکانی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا و دوای ئەویش لە ئیستانبوڵەوە بۆ سلێمانی و لە بەسرەش دەستپێدەکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەنادۆڵو جێت لە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27.10.2025، یەکەم گەشتی لە ئەنقەرەوە بۆ هەولێر ئەنجامداوە و گەشتەکانی دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا (یەکشەممان و پێنجشەممان) بەردەوام دەبن.

کۆمپانیاکە بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا، گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵەوە بۆ سێ شاری دیکەی گرنگی عێراق دەستپێبکات و له‌ رۆژى 2.12.2025 لە ئیستانبوڵەوە بۆ سلێمانی دەستپێدەکات، هەفتانە چوار رۆژ دەبێت (سێشەممە، چوارشەممە، شەممە و یەکشەممە).

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى پلانى

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى پلانى "کتوپڕ" دادەڕێژێت

داخستنی ئاسمانی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سێ ما...

داخستنی ئاسمانی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سێ مانگى دیكه‌ درێژكرایه‌وه‌