فڕۆکەخانەى موسڵ
بۆ گەشتى ناوخۆیى
بە فەرمانى سودانى؛ لە سەرەتاى مانگى 11 فڕۆکەخانەى موسڵ دەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە، فڕۆکە لە فڕۆکەخانەى موسڵەوە دەست بە فڕین دەکات، بەڵام تەنیا بۆ گەشتە ناوخۆییەکان دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی کاتی و بە هەوڵی خودی ئیدارەی فڕۆکەخانەکان، بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.
هاوکات، وەزارەتی گواستنەوە و پارێزگای موسڵ، بە راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکاندا بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەکە ئامادە بکرێت بۆ پێشوازیکردن لە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش وەک خزمەتێک بە هاوڵاتییان و گەشتیاران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.