"نرخەکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە"

شاهینە راوکراوەکە رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان کرایەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو شاهینەی لە گەرمیان راو کرابوو، رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگە کرایەوە و راوچییەکانیش دەڵێن، بابەتە گەورە کرا و نرخی باڵندەکە تەنیا یەک ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقییە.

ئومێد مەجید یەکێک لەو راوچیانەی شاهینەکەیان راوکردبوو، بە 964ـی وت، “هەویەی رەسمی بەغدامان هەیە و لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراقداین و هەر بۆ خۆشی لە سنووری قەرەتەپە و جەبارە، باڵندەکەمان راو کرد”.

وتیشی، ئەوەی کە دەوترێت نرخی ئەم باڵندەیە لە یەک ملیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە، دوورە لە راستییەوە و تەنیا یەک ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی دەکات.

هەفتەی رابردوو ڤیدیۆی راوکردنی ئەم باڵندەیە لەلایەن چەند راوچییەک بڵاوکرایەوە و ئەوەش ناڕەزایەتی چالاکان و رێکخراوەکانی ژینگەیی لێکەوتەوە و دادگای کەرکویش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ راوچییەکان دەرکرد.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەو راوچیانەی شاهینەکەیان راو کرد خۆیان رادەست دەکەن

ئەو راوچیانەی شاهینەکەیان راو کرد خۆیان رادەست دەکەن

دادگاش سۆراغی شاهینی دەست راوچییەکانی گەرمیان دەکات

دادگاش سۆراغی شاهینی دەست راوچییەکانی گەرمیان دەکات