فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان - وێنە: SaharTV
ئەمڕۆ دەستپێدەکات
43 گروپ بەشداری فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەکەن لە مەریوان
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام ب بەشداریی 43 گروپی کە لەناوخۆ و دەرەوە بەشدارن، بەڕێوەدەچێ.
ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.
لە هەرێمی کوردستانەوە گروپی شانۆیی بەشدارن، شانۆی سەرشەقام لە مەریوان نێودەوڵەتییە و لەناوخۆش زۆر گرنگی پێ دەدرێ، گروپە هونەرییەکانی رۆژهەڵاتی ئامادەکارییان تەواو کردووە و پێیان وایە، میوانداریی یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە هونەرییەکان دەکەن.
لە بەلاغی لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە باس لەوەکراوە، گروپی هونەری جگە لە ناوخۆی وڵات و باشووری کوردستان، لە وڵاتانی هیندستان و تونس لەم خولەدا بەشدارن و 209 بەرهەم پێشکەش بە نوسینگەی فێستیڤاڵ کراون، کە 43 بەرهەم بۆ نمایشکردن هەڵبژێردراون.
ئەوەی ئەم فێستیڤاڵە جیادەکاتەوە لەوانی دیکە، بەشداری و ئامادەیی خەڵکە، جیاواز لە شانۆ و چالاکی هونەری چەندین گروپی هەڵپەڕکێ بەشداری نمایش دەکەن و چەندین بەزمەسات بۆ بەشداری فێستیڤاڵەکە ئامادەکراوە.