ستیڤن فاگن
رێككەوتنی ئاشتی دەپارێزێت
ئەمریکا دیپلۆماتکارێكی پێشووی لە بەغدا كرد فەرماندەی غەززە
ئەرسەلان عەبدوڵا
ستیڤن فاگن، كارڕاپێنەری پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، كرایە فەرماندەی مەدەنی ناوەندی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی غەززە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستیڤن فاگنی دیپلۆماتکاری دێرین و باڵیۆزی ئێستای یەمەنی هەڵبژارد، بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ناوەندی هەماهەنگی مەدەنی و سەربازی بکات بۆ پشتیوانیکردن لە ئاگربەستی غەززە.
فاگن پێش گەڕانەوەی بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەمەن وەک كارڕاپەڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کاری کردووە.
باڵیۆز فاگن لەگەڵ ئەو کارمەندە مەدەنی و سەربازییانەی کە لە سەنتەرەکەدا جێگیرکراون کاردەکات، کە نزیکەی 200 سەربازی ئەمریکیشی تێدایە.
ناوەندی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی غەززە، دوای رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان دامەزراوە، بۆ ئەوەی وەک ناوەندێک بۆ هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنە مرۆیی و لۆجستی و ئەمنییەکان و چاودێریکردنی ئاگربەستەکە كاربكات.
فاگن، لەم دواییانەدا وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن کاری کردووە، کە بنکەکەی لە ریازی پایتەختی سعودیەیە.