كامێرای لێ نییه
رێگای دیبه‌گه بووە به زبڵدان
+964
ده‌شتی عارف
زبڵ و پیسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌ردوو رێگای هه‌ولێر – دیبه‌گه و دیبه‌گه – مه‌خمور فڕێ ده‌درێت و شاره‌وانییش داوا ده‌كات هاوڵاتیان ژینگه بپارێزن و ئه‌و رێگایه پیس نه‌كه‌ن، چونكه دوو رێگای سه‌ره‌كین و هاتوچۆی زۆری له‌سه‌ره.
بەڕێوەبەرى شاره‌وانیی دیبه‌گه تاڤگه عه‌بدولعه‌زیز بە 964ـى وت، هاوڵاتیان نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هه‌رچی پیسی و پاشماوه‌ی خانووه‌كانیان هه‌یه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- دیبه‌گه، دیبگه – مه‌خمور فڕێی ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش سیمای ناحیه‌كه ناشیرین ده‌كات، چونكه هه‌ر كه‌سێك بییه‌وێت بێته ناو دیبه‌گه‌وه به‌و دوو رێگایه‌دا دێت.
وتیشی، “زۆربه‌ی پاشماوەکان هی ئه‌و باڵەخانە و خانووانەن، كه تێكده‌درێت و ئه‌مەش پاككردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته و كاتی زۆری ده‌وێت، ئه‌مه جیا له فڕێدانی پاشماوه‌ی خواردن و شووشه و شته‌كانی تر، ئێمه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ناحیه‌ی دیبه‌گه به به‌رده‌وامی ئه‌و پیسییانه پاكده‌كه‌ینه‌وه، بەشێکیان بەدەست و بەشێکیشیان بە قەلاب و شۆفەڵ پاکدەکرێنەوە، به‌ڵام دووباره و دووباره پیس ده‌كرێته‌وه”.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیبەگە وتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی فێربوونه ئه‌و پیسییانه فرێ ده‌ده‌ن له شوێنێكی وا فرێی ده‌ده‌ن كه كامێرای چاودێری لێ نه‌بێت، بۆیه تیمه‌كانی شاره‌وانی و ناحیه نازانن كێن”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا