بە هاوکاری هۆڵەندا 

تۆڕی هاوچەرخی پاسکیلسواری لە هەولێر دروست دەکرێت 

964+

توانا نەقی

لە هەولێر و بەهاوکاری هۆڵەندا تاوتوێ پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕێکی هاوچەرخی پایسکلسواری کراوە و سەرجەم شەقامەکان دەگرێتەوە و پاسکیلسوار بە رێڕوەی خۆیدا دەتوانێت هاتوچۆ بکات.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، سەردانی کونسوڵخانەی شانشینی هۆڵەندایان کردووە و باسی ئەوەیان کردووە کە تۆڕی هاوچەرخی پاسکیلسواری لە هەولێر بکەنەوە و ئەوانێش دەڵین هاوکار دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆژەکە سەرجەم شەقامەکانی هەولێر دەگرێتەوە و هۆڵەنداش هەوڵی سەرخستنی دەدات و ئاسانکاری دەکەن بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەرگرن لەو بوارەدا کە پێشەنگن.

رێکخراوێکی هۆلەندی پاسکیلێک بەدیاری دەبەخشێتە چایخان...

رێکخراوێکی هۆلەندی پاسکیلێک بەدیاری دەبەخشێتە چایخانەی مام خەلیل