یاد نەقشبەندی بۆ 964 قسەدەکات

گرانە و رەنجی دەوێ؛ نەخۆش هەیە دەرمانەکەی بە 12 ملیۆن دینارە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێ، بۆ هەندێک جۆری دەمان کە گرانن و کەمتر دەستدەکەون، گرفتی کەمی و دەستنەکەوتنیان هەیە، ئێستا جۆرێک دەرزییان نییە کە بۆ 21 رۆژ نرخی دوو دانەی بە 12 ملیۆن دینارە.

ئەو نیگەرانی لەوە هەبوو، هەر شارێک تایبەتمەندی بۆ پسپۆڕییەک وەرگرت، پێویست دەکات گرنگی و تایبەتمەندی پێ بدرێ، نەک ئەو نەخۆشخانەی هیوای لە سلێمانی کرایەوە، لە شارەکانی دیکەش بکرێتەوە، لە کاتێکدا ئەو دەڵێ، نەخۆشی هیچ ناوچەیەک لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق رەتناکەنەوە و چارەسەریان بۆ دەکەن.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەم ئێوارەیە قسەی بۆ 964 کرد و باسی لەوەکرد، لەرووی دەرمان دۆخی باشە، بەڵام بێ گرفتی دەرمانو جێگە نییە، هەندێکجاریش رێنمایی و قورسکردنی دەستگەشتن بە هەندێک دەرمان گرفت دروست دەکەن.

لەبارەی کەیسەکانی شێرپەنجە، ئەو وتی بۆ ئەمساڵ و تا مانگی 10، لە نەخۆشخانەی هیوا دوو هەزار و 800 حاڵەتی نوێی شێرپەنجەیان تۆمارکردووە، کە لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانەوە هاتوونەتە سلێمانی و دیارترینیان، شێرپەنجەی مەمک بووە.

ئەوە لە کاتێکدا، هەر دوێنێ،تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی ئەنجامدراوە و وابڕیارە بۆ لەمەودوا، سەرجەم ئەو نەشتەرگەریانەی کە لە کەرتی حکومی بۆ توشبووانی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت، بە خۆڕایی و  بێ بەرامبەر لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام بدرێت.

ئەم مانگە بە مانگی پەمەیی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دیاریکراوە و چەندین چالاکیش بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەڕێوەچووە.

دارشتنەوە: ئەحمەد مستەفا

لە پێنج ساڵدا 25 پیاو تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

لە پێنج ساڵدا 25 پیاو تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی ...

یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدرا