لە زیندانەوە پەیامى ئاشتیان پێیە

شاندى ئیمڕاڵى سەردانى دەمیرتاشیان کرد

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ـی تشرینی یەکەم، پەروین بوڵدان و میتهات سەنجار لە شاندى ئیمڕاڵى، چوونە زیندانى ئیدرنە و سەردانى هەریەک لە سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ، سەلوک مزراقلی و سەمرا گوزەلیان کردووە و بەیەکەوە باسی پڕۆسەی ئاشتیان کردووە.

بەپێى راگەیەندراوى شاندەکە، دۆخی تەندروستی دەمیرتاش و هاوڕێکانی زۆر باش بووە و لەهەمان کاتدا مۆڕاڵێکی بەرزیان هەبوو و دووبارەیان کردۆتەوە کە ئەوان پشتگیری پرۆسەی ئاشتین.

ئاماژە بەوەش کراوە کە دەمیرتاش لە قسەکانیدا وتویەتى،” ئەوەی لەدەستی من بێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی ئەنجامی دەدەم، تەندروستیم باشە و مۆڕاڵی من زۆر بەرزە و بەردەوام دەبم لە پشتیوانی ئاشتی لەم وڵاتەدا”.

دەمیرتاش بە گرنگیەوە باسی لە رۆڵی لایەنە جیاوازەکانی کردووە و وتویەتی،” لەسەر هەموو لایەنەکان پێویستە کار بۆ کۆمەڵگایەکی ئاشتی و دیموکراسی بکەن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هەر یەکە لە پەروین بوڵدان و میتهات سەنجار، داوا لە تورکیا دەکەن بەزوترین کات، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و زیندانی سیاسی ئازاد بکات، چونکە وەک دەڵێن: هێشتنەوەی ئەوان لە زینداندا تاوانێکی گەورەیە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت”.

دادگای تورکیا: جارێ دەمیرتاش ئازاد ناکرێت

دادگای تورکیا: جارێ دەمیرتاش ئازاد ناکرێت