نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر تۆماركراوى بایۆمه‌ترین
كۆمیسیۆن تۆمارى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى كه‌ركوكى په‌سه‌ند كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، راسپارده‌كانی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوكى په‌سه‌ند كرد و بڕیاریدا بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، پشت به‌تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ببه‌سترێت.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی ده‌سته‌ی كۆمسیاران، دوێنێ ئه‌نجومه‌نه‌كه دوای تاوتوێكردنی یاداشته‌كه‌ی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوكى، به‌ناونیشانی “راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك”، له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی كرد.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ئه‌و راسپاردانه‌ی په‌سه‌ندكراون بریتین له، په‌سه‌ندكردنی تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوك، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه نوێكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له مانگی داهاتودا به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پابه‌ندبون به جێبه‌جێكردنی راسپارده پێشنیار كراوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی وردبینی له داهاتودا.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانى كۆمیسیۆن، ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، كه له بایۆمه‌ترى تۆماركراون بریتییه 958 هه‌زار و 141 ده‌نگده‌ر، تیایدا 897 هه‌زار و 30 كه‌س له ده‌نگدانى گشتى و 61 هه‌زار و 62 كه‌سیش له ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌نگده‌ده‌ن.
43 ناوه‌ندى تۆماركردن كراونه‌ته‌وه و 330 ناوه‌ندى ده‌نگدانی تایبه‌ت و هه‌زار 733 وێستگه‌ش بۆ ده‌نگدانى گشتى كراونه‌ته‌وه.