نۆژەنکردنەوەی تێدایە

سایدی چوون بۆ ناو چوارقوڕنە داخراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیە دەڵێ، ئاگاداری شۆفێران دەکەن کە سایدی راستی پردی چوارقورنە – حاجیاوا نزیک بە مەفرەقی حاجیاوا داخراوە.

ئەو شوێنە، سایدی چوونە بۆ ناو چوارقوڕنە کە بە تەواوی داخراوە.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە 964 بینوویەتی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.10.2025، کاری نۆژەنکردنەوەی جۆینتەکانی سر پردی چوارقوڕنەی تێدا دەکرێت و تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن، وە بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن سایدی چەپی پردەکە بەکار بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیە داوای کردووە، شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆ دوورکەوتنەوە لە رووداوی نەخوازراو، هەر بۆ ئەوەش ئاگاداری بە شۆفێران دەدات.

بەڵێندەرەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆراون 

بەڵێندەرەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆراون