ناشیرینكردنى ئاشتى و په‌ره‌دان به جه‌نگ
دەم پارتی دژی درێژکردنەوەی چالاکی سەربازیی تورکیایه لە عێراق و سوریا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى توركیا پێشنیازێك بۆ په‌ره‌لمانى وڵاته‌كه‌ى ناردووه بۆئه‌وه‌ى درێژه به كار و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى بدات له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى عێراق و سوریا، وه‌كو یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیاره فراكسیۆنى ده‌م پارتى، ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، له‌كاتێكدا پرۆسه‌ى ئاشتى له گۆڕێیه كه‌چی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت په‌ره‌ى زیاتر به شه‌ڕ بدات.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، ناڕەزایەتی دژی پێشنیازەکانی پەیوەست بە سوریا، عێراق و لوبنان دەڕبری و رایگەیاند، ناوچەکە لە نێو شەڕ و قەیرانێکی گەورەدایه، پێشنیازەکانی حکومەتیش بۆ درێژکردنەوەی پرۆسە و ئەرکە سەربازییەکانیان لەو وڵاتانە، پەرەی زیاتر بە شەڕەکە دەدەن.
وتیشی: “لە کاتێکدا باس لە ئاشتی، چەکدانان و دوورکەوتنەوە لە پێکدادان دەکرێت، هەفتەی داهاتوو پێشنیازی شەڕ دەهێننە پەرلەمان، بەم پێشنیازانە دەیانەوێت کاتی مانەوەی سەربازیی لە سوریا و عێراق درێژبکەنەوە”.
ئاشكراشی كرد، حكومه‌تى توركیا خواستێكى هەیە كه سەربازی نوێ رەوانەی ئەو وڵاتانە بکات، بۆیه بە هیچ جۆرێک ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە، ئەم پێشنیازانە وەک ئاسایشی وڵات پێشکەش دەکەن، بەڵام بۆ دەستوەردانە لە کاروباری وڵاتانی دیکە.
بەقسەی گوڵستان، پێشنیازی دەستوەردان و درێژکردنەوەی پرۆسەی سەربازی وەک یارمەتیدەری ئیدارەی سوریا باس دەکرێت، داخۆ پێویستی سوریا و گەلەکەی هەمان شتە؟ ئەوەی روونە گەل خواستی دامەزراندنی سوریایەکی یەکگرتوو و دیموکراتییە. بەڵام دەبینین تورکیا دوورە لەم بیرۆکەیەوە، گەلانی سوریا خۆیان دەتوانن داهاتووی خۆیان دابڕێژنەوە. بۆیە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە سوریا قەبوڵ ناکەین. ئەوەی لە ئارادایە ئەوەیە هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندنی کەسی و ئابووری خۆیان ئەم کارە دەکەن.
لەبارەی بودجەی وڵاتەکەیەوە ئاماژەی بەوەکرد، بودجەی ساڵی 2026 پێشکەشی وەزارەتی دارایی کراوە “بەداخەوە ئەم بودجەیە جیاوازی نییە لەگەڵ بودجەی ساڵانی رابردوو. بودجەی گەل، هەژاران، ژن، گەنج و منداڵان نییە، بەڵکو بودجەی کۆشک، لایەنگران، مفتەخۆر و تاڵانییەکانە. 11.4%ـی بودجە بۆ خەرجییەکانی بەرگری خەرج دەکرێت. کاتێک پرسیار دەکەین دەڵێن “لە شەڕدا نین”.