باوی ئەوە نەما دانیشی بە دیار شەحنەوە

+964

بڵند عوسمان

رێدمی نوێترین مۆبایلی نمایشکرد کە توانای بارگاویبوونەوەی 300 واتە، دەتوانێ بە کەمتر لە پێنج خولەک شەحنەکەی لە سفرەوە بگات بە سەد.

چوار مانگ لەمەوبەر رێدمی یەکەم کۆمپانیای بوو کە بتوانێ بەرهەمێک نمایش بکات توانای بارگاویبوونەوەی 200 وات بێت، ئەمەش بەنزیکەیی 10 بەرامبەری نوێترین مۆدێلی ئایفۆنە، چونکە ئایفۆن 14 پشتیوانی 27  وات دەکات.

رێدمی لقێکی کۆمپانیای شاومی چینییە کە لە ساڵی 2013ەوە بەرهەمە دەهێندرێت، رێدمی لەبواری بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا کاردەکات، زیاتر بەوە ناسراوە کە مۆبایلەکانی هەرزانن و تایبەتمەندی نوێیان تێدایە

مۆبایلە نوێکە ناوی رێدمی نۆت 12یە کە قەبارەی باترییەکەی 4100 ملی ئەمپێرە، لە ئێستادا بە خێراترین مۆبایل هەژمار دەکرێت لە رووی توانای بارگاویبوونەوە، مۆبایلەکە لە پێشانگاکەی بارسێلۆنا نمایشکرا.