بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ:

ئۆتۆمبێلی BYD بكەن بە تەكسی و رسوماتی بەخشراوە

964+

رێباز خدر

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی BYD بكەن بە تەكسی رسوماتی بەخشراوە وەك ئۆتۆمبێلەكانی كارەبایی و هایبێرد.

هێمن میرانی ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 لە بارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە 964ی راگەیاند، با خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی BYD داواكاری پێشكەش بە وەزارەتی دارایی بكەن، باشترە كۆمپانیاكەش بیكات، بە مەبەستی داشكان و بەخشین لە رسومات.

وتیشی، داشكانی رسومانی گومرگی لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە و پێویستە روونكردنەوەیەك پێشكەش بكرێت لە بارەی جۆر و تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە، بۆ ئەوەی دیراسە بكرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، حكومەت بۆ ئۆتۆمبێلی تەكسی كارەبایی و هایبێرد بەخشینی بۆ رسومات كردووە و ئەمەش لە پێناو هاوكاریكردنی چینی شۆفێرانی تەكسییە، كە داهاتیان لەسەر ئەو كارەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هانی شۆفێران دەدرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد بکەن ...

هانی شۆفێران دەدرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد بکەن بە تاکسی