بیناى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان
"بانگەشە مەکەن"
رێکخراوە مەدەنییەکان هۆشداریان پێدەدرێت
964+
وریا فەتاح
فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، هۆشدارى بە رێکخراوەکان دەدات بەهیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ هیچ لایەنێکى سیاسیى نەکەن.
بانگەشە بکەن رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر
فەرمانگەکە، ئاگادارى سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکانى کردووە کە بەهیچ شێوەیەک رێکخراوەکان نابێت بانگەشە بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی ئەنجام بدەن.
جەختیشکراوەتەوە کە بانگەشەکردن پێچەوانەی کاری رێکخراوەیی و پەیڕەوی ناوخۆی رێکخراوەکانە کە لەکاتی تۆمارکردنیان ئاماژەکراوە رێکخراو دەبێت بێ لایەن بێت،
“هەر رێکخراوێک بانگەشە بۆ لایەنێکى سیاسى بکات، فەرمانگەکەمان رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگرێتەبەر”، فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان وا دەڵێت.