دادگای تاوانەکانی پاریس سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند

ئەمڕۆ سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دەنێردرێتە زیندان

ژووری هەواڵ

گەندەڵی و ساختەکاری سەرۆکی پێشوی فەڕەنسا دەنێرێتە زیندان، نیکۆلاس سارکۆزی لە  2007  تاوەکو 2012 سەرۆکی فەرەنسا بووە، لە ساڵی 2018 تۆمەتبار کرا بە پاڵپشتی دارایی نایاسایی و کاری گەندەڵی.

بەپێی ئەو بەڵگانەی لەسەری کۆکراوەتەوە لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڕە پارەیەکی وەک هەڵمەتی پاڵپشتی لە سەرۆکی پێشوی لیبیا قەزافی وەرگرتووە و دواتریش دادگای تاوانەکانی پاریس سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند و بڕیارە لە زیندانى “لا سانتێ” زیندانی بکرێت.

زیندانی بکرێت VIP  هەروەها   بەشێکی بە ئەمنیەتى زۆر بەرز ناسراوە و بڕیارە  نیکۆلا لە بەشی  VIP لا سانتێ لە ساڵی 1867 کراوەتەوە، لە دوو بەش پێکدێت و بەشێکی تایبەتە بۆ زیندانیانی.

زیندانیکردنی سارکۆزی لە کاتێکدایە بۆ یەکەمین جارە لەدوای جەنگی جیهانی  دووەم سەرۆکێکی فەڕەنسی زیندانی بکرێت.