یاریگەی فرانسۆ هەریری تەواو ئامادەیە و شتی سادە ماوە
95% یاریی هەولێر و شوڕتە لە هەولێر دەبێت
964+
عەبدولعەزیز خالند
كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەرەو كۆتاییە و چی وای نەماوە جێی باس بێت، ئەمە بە قسەی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر، دەشڵێت سبەی لیژنەیەك دێ و بڕیاری كۆتایی دەدات.
یانەی هەولێر لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق رۆژی هەینیی داهاتوو رووبەڕووی یانەی شوڕتە دەبێتەوە لە یاریی لووتكەی خولەكەدا.
یانەی هەولێر هەموو ئامانجی ئەوەیە یارییەكە لە یاریگەی خۆی بكات، كە لە ماوەی رابردوو بەهۆی نۆژەنكردنەوەی یاریگەكەی، یارییەكانی لە یاریگەی دهۆك دەكرد.
بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر هێمن هەولێری بە 964ی راگەیاند، زۆربەی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگەكە تەواو بووە، بە رێژەی 95%یش یاریی هەولێر و شوڕتە لە هەولێر دەبێت.
وتیشی، سبەی شاندێك لە بەغداوە دێن و پشكنینی یاریگەكە دەكەن و ئەوان بڕیاری كۆتایی لە بارەی ئامادەیی یاریگەكە دەدەن.
“زۆربەی كارەكان تەواو بووە و لە چیمەن و تراك و ژووری جلگۆڕین و ژووری كۆنگرەی رۆژنامەوانی و وردەكارییەكانی دیكە، تەنیا شتی بچووك ماون، هەروەها كورسییەكانی یاریگەش بەهۆی سەرقاڵییەوە لە ماوەی داهاتوو دەگۆڕدرێن”، هێمن هەولێری وای وت.
نۆژەنكردنەوەی یاریگەی فرانسۆ هەریری لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە و لە ئێوارەی 29.6.2025 دەستیپێكرد و ملیارێك و 830 ملیار دینار بۆ تەرخان كراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
"ئەمشەو سوپرایزمان بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگەی فرانسۆ هەریری هەیە"
یاریگەی فرانسۆ هەریری
لە یاریگەی فرانسۆ هەریری
سبەی خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت
هاندەرانی هەولێر بۆ یانەی نەورۆز
شەش ملیۆن و 220 هەزار كۆكرایەوە و چاوەڕێی زیاتر بوون
گەڕایەوە پێشەنگ
یانەی هەولێر یاریی لووتكەی لە پاڵەوانی عێراق بردەوە
ئەیمەن حوسێن تووشی پێکان بوو