23 کەس لە ئەندامانى خێزانەکەى ئەنفالن

دایکى ئەنفال؛ دوایى ساڵانێک چاوەڕوانى لە تەمەنى 108 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە تەمەنى 108 ساڵى و دواى نزیکەى 40 ساڵ لە چاوەڕوانیى، پورە شەوکەت دایکى ئەنفال، کۆچى دوایى کرد.

تەحسین حەمید، بەرپرسی رێکخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال، بە 964ـی وت،” پورە شەوکەت 23 ئەندامی خێزانەکەی بەرشاڵاوی ئەنفال کەوتوون و ماوەی 37 ساڵە لەچاوەڕوانی هێنانەوەی رۆفاتەکانیان بووە، بەڵام ئەمڕۆ لە تەمەنى 108 ساڵى کۆچى دوایى کرد”.

پورە شەوکەت کە بە دایکى ئەنفال ناسرابوو، یەکێک بووە لەزیندانیانى نوگرەسەلمان و زیاتر لە شەش مانگ زیندانی بووە و شایەتحاڵی رووداوە ترژیدییەکانى نێو زیندانى نوگرە سەلمان بووە.

” خۆڕاگری و ئارامی میمکە شەوکەت هاوشێوەی کێوێک بووە، چونکە 23 ئەندامی خێزانەکەی کە پێکهاوتوون لە کوڕو کچ و ئامۆزاو و کوڕەزاکانی ئەنفالکراون، ئەمەش شۆکێکی گەورە بووە لەسەر ژیانی و لەو کاتەوە تائێستا چاوی لەگەڕانەوی ئازیزانی بووە”، تەحسین حەمید واى وت.

پورە شەوکەت ناوی تەواوی “شەوکەت جەوهەر”ـە، لەدایکبووی 1917ـیە و ساڵانێکە لەگەڵ برازەیەکی لەخانویەکدا لە قەزاى رزگارى دەژیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەموکورتی لیستی موچەی وارس و کوسوکاری ئەنفالکراوان پڕ...

کەموکورتی لیستی موچەی وارس و کوسوکاری ئەنفالکراوان پڕدەکرێتەوە