هەواڵەکان
کاکی زاوا ماڵەکەی سووتا و باس باسی باڵندە شاهینەکەی گەرمیانە
+964
ژووری هەواڵ
عەلی تەنیا 15رۆژە لە کەرکوک هاوسەرگیری کردووە و بووە بە زاوا، ماڵێکى نوێى دروستکردبوو تا بیکات بە لانەیەکی نوێ بۆ ژیانی خۆی و هاوژینی، بەڵام لە چاوتروکانێکدا شۆرتى کارەبا کردى بە پارچەیەک خۆڵەمێش.
15 رۆژە هاوسەرگیرى کردووە و ماڵەکەى سووتا
”چاکى مەکە با خراپ نەبێ”، ئەوە رێک بۆ دانیشتووانى گەڕەکی ئازادى لە ناحیەى شەمامک وتراوە، وا ساڵێک زیاترە گرفتارن بەدەست هەڵکەندى کۆڵانەکانیان کە وەعد وابوو کۆنکرێتیان بۆ بکەن، بەڵام ئێستا لەو بەڵێنە بێ ئومێد بوون و داوا دەکەن، ئەگەر چاکى ناکەن، وەکخۆى لێ بکەنەوە بۆیان.
لە جیاتى قیر و کۆنکرێت؛ دانیشتوانەکەى رازین وەکخۆى لێبکرێتەوە
“هەتا خودا هێز لە جەستەمدا بهێڵێ، بەردەوام دەبم” ئەمە قسەی راوێژ لهۆنە، سەرتاشە لاو و شیرینەکەی هەڵەبجە، وا چەند رۆژێکە بڕیاریداوە بێبەرانبەر و لە ماڵی خۆیان قژی ئەو کەسانە چاکبکات کە نەخۆشن و خاوەن پێداویستی تایبەتن، یاخود بەهەر هۆکارێک ناتوانن بچنە لای سەرتاشەکان.
بێ بەرانبەر و لە ماڵی خۆیان سەری نەخۆشەکان چاکدەکات
دەگمەنە بۆیە هەموویان لەسەری هاتوونەتە جواب، جا هەرئەوەش نا شێوەی کراوە بە فڕۆکە، ئەم دوو و سێ رۆژە باس باسی باڵندە شاهینەکەی گەرمیانە، هەر ئەوەندە بەدەست راوچییەکانەوە بینراوە، رێکخراو و پۆلیس و دادگا عەوداڵن بەدوایدا، بەزمەکەش بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدۆیەک ناویەتییەوە.