وەزاەتى ناوخۆ دڵنیایى دەدات

لەماوەى یەک هەفتەدا ئەو گەنجانەى لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەڕێندرێنەوە کوردستان

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆ دڵنیایى بە کەسوکارى ئەو گەنجانە دەدات کە لە لیبیا گیریانخواردووە و دەڵێت: لەماوەى یەک هەفتەدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى ناوخۆ لە روونکردوەیەکدا بڵاوى کردووەتەوە،” خانەوادە ئەو گەنجانەى لە لیبیا گیریانخواردووە دڵنیادەکەینەوە کە هەر لەسەرەتای باروودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، راسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی رزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان”.

“لێرەوە ئێوەی بەڕێز دڵنیادەکەینەوە کە لەماوەی هەفتەیەکدا پشتیوان بە خوا رێکارە پێویستەکان تەواودەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان”، وەزارەتى ناوخۆ وا دەڵێت.

ماوەیەکە، ژمارەیەک گەنجى هەرێمى کوردستان کە زۆرینەیان دانیشتووى ئیدارەى راپەڕینن، بۆ گەیشتن بە ئەوروپا رێگاى لیبیایان هەڵبژاردووە، بەڵام لەوێ گیریانخواردووە.

له‌ لیبیا 12 كۆچبه‌ری هه‌رێمی كوردستان دۆزرانه‌وه‌ و...

له‌ لیبیا 12 كۆچبه‌ری هه‌رێمی كوردستان دۆزرانه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ عێراق