راوێژكارێكی سودانی

وەزارەتی دارایی بودجەی 2026 ئامادە دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راوێژكارێكی سودانی ئاشكرای كرد، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو كردووە.

ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە، وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 کردووە، هاوکات میکانیزمی خەرجکردنیشی دیاریکردووە لە ئەگەری پەسەندکردنی بودجەدا.

راوێژكارەكە بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “بەپێی یاسای هەموارکراوی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019، وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەردەوامە لە ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2026”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەر بەهۆی خولی داهاتووی پەرلەمانەوە نەتوانرێت لە ماوەی دیاریکراوی دەستووری یان یاساییدا پەسەند بکرێت، حکومەت لە ساڵی 2026دا بە رێژەی 1/12ی خەرجییە راستەقینەکانی ئێستا بۆ ساڵی 2025، لەناویاندا خەرجکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بەردەوام، پابەندبوونە دەرەکییەکان، و خەرجییەکانی دیکەی شایستە ئەنجام دەدات”.

مەزهەر محەمەد ساڵح روونیشیکردەوە، “چالاکی دارایی بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجکردن لە رێگەی ئەو بڕگانەی خەرجییەوە کە لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵیدا دیاریکراون، تا بودجەی ساڵی 2026 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند دەکرێت، لە دوای ئەوە تەرخانکردن بۆ هەر كارێک دەكرێت، کە گەشەی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام پێویستی پێیەتی، لەوانەش پڕۆژەی وەبەرهێنان و كاری نوێ.

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر موچە و هەمواری بودجە کۆدەبێتە...

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر موچە و هەمواری بودجە کۆدەبێتەوە