کەشەکە تا رادەیەک جێگیرە؛ سبەی تۆزێکی سوک دەبینرێت
بەرزترین پلەی گەرما 35 پلەیە
کەشەکە تا رادەیەک جێگیرە؛ سبەی تۆزێکی سوک دەبینرێت
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش کەشەکە تا رادەیەک جێگیر دەبێ، بەڵام سبەی تۆزێکی سووک لە ئاسمانی هەندێک ناوچەی کوردستان دەبینرێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و وەکوو دوێنێ دەمێنێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە، بەرزترین پلەی گەرما وەک هەمیشە لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 35 پلەی سیلیزی و فێنکترین شوێنی کوردستانیش حاجی ئۆمەران دەبێت بە 20 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ؛
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی