سەروو 61 دۆلار

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لە بەرزبووەنەوە کرد و نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 61 دۆلار.

ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 29 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.38٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 57 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.14٪ سەنت دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو و دوای راگرتنی شەڕی غەزە بە نێوەندگیری ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزی و لە 60 دۆلار نزیک بووەوە، هەرچەندە بە گفتوگۆکانی ئەمریکا و مۆسکۆ و ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ لەو وڵاتە، پێشبینی دەکرا، زیاتریش دابەزێت، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر روو لە بەرزبوونەوەیە.

نرخى نەوت لەخوار 63 دۆلارەوەیە

نرخى نەوت لەخوار 63 دۆلارەوەیە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین