پیاوێک لە خەلیفان
233 جار غەسلی گورچیلەی کرد و ماڵائاویی کرد
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە دوای دوو هەزار و 300 جار لە غەسلی گورچیلە 15 ساڵ کۆڵنەدان لە کۆتایی پیاوێکی خەلیفان بە نەخۆشی گورچیلە گیانی لە دەستدا.
تاڵیب نەسرەدین ئەو پیاوەیە کە خەڵکی گوندی خەلانە لە قەزای قەلیفان و ساڵانێکە بەدەست نەخۆشی گورچیلە و ششتنی گورچیلەکانیەوە دەناڵێنێت.
مام تاڵیب ئەمڕۆ دیسان سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو ،بەڵام بارودۆخی تەواو تێکچوو رەوانەی سۆران و لەوێشەوە رەوانەی هەولێر کرا بەڵام ئیت نەخۆشی گورچیلەکانی برستیا لێبڕی و گیانی لەدەستدا.
964 لە ساڵێ 2023 چیرۆکی ئەم پیاوە نەخۆشەی باسکرد و پزیشکەکانیش دەڵێن هێمای کۆڵنەدان بووە و هەمیشە لەکات و مەوعیدی خۆی چووتە نەخۆشخانە و چارەسەری وەرگرتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی