"هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت"
له عێراق شتێك نه‌ما به‌ناوى “وانه‌بێژانى خۆبه‌خش” و دۆسییه‌كه داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عێراق له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى په‌وره‌ده‌وه دۆسییه‌ى وانه‌بێژانى خۆبه‌خشى داخست و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش دووپاتیده‌كاته‌وه كه هه‌ر په‌روه‌وه‌رده‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات، سزا ده‌درێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەى عێراق له راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبووری کۆتایی بەو مشتومڕه هێنا كه له قوتابخانه‌كاندا لەسەر بابەتی وانەبێژانی خۆبەخش هه‌بوو.
وەزیری پەروەردە، داخستنی یه‌كجارى ئەم دۆسیەیەی دووپاتکردووە، بەوەی هیچ گرێبەستێک لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسایی ئەنجامنادرێت، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەشی كردووه کە “بەتەواوی پابەندبن بەو پەیڕەوانەی دەرچووە، هەر بەڕێوه‌بەرایەتییەک سەرپێچی بکات، لێکەوتەکان و سزای یاسایی بەسەریاندا دەسەپێنرێت.”
جەختیش کراوه‌تەوە لە پێویستی چالاککردنی رۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سەرپەرشتی پەروەردەیی و دەستپێکردن بە چڕکردنەوەی بەدواداچوونی مەیدانی لە رێگەی سەرپەرشتیارانەوە بۆ زانینی ئاستی جێبەجێکردنی ئەم رێنماییە، لە هەنگاوێکدا کە ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی کارگێڕی و رێکخستنی کاری پەروەردەییە.