250 ماڵ سوودمەند بوون
تۆری ئاوی گەڕەکی ئەندازیارانی هەولێر گۆڕدرا
964+
توانا نەقی
بەشێکی تۆڕی ئاوی گەڕەکی ئەندازیارانی هەولێر بەهۆی کۆنی و شکانی بۆرییەوە بێکەڵک بوون و ئەمڕ گۆڕدران و چاککرانەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی کۆن بوون و شکانی بۆڕی تۆڕی ئاوی بەشێک لە گەڕەکی ئەندازیاران، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، دەستكرا بەگۆڕینی بەشێكی تۆڕی ئاوی گەڕەكەكە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کارەکان پێکهاتوون لە گۆڕینی بۆری ئاو بە درێژی 948 مەتر لە جۆری پۆلی ئەثیلینی 110ملم.
بە تەواوبوونی پڕۆژەكە نزیکەی 250 هاوبەشی ئاو اتە ئەوەندە ماڵ لە گەڕەكەدا لێی سودمەند بوون.