"ئەمسەر و ئەوسەرم نەماوە"

هەردی سەلامی ئەم پاییزە بە عەشقەوە دەتانخاتە گریان

964+

دیلان محەمەد

هەردی سەلامی جاران نەماوە، هەر زەعیف نەبووە زۆر لەسەرخۆ و هێواش قسە دەکات و دەڵێت، تەمەنم گەورە بووە و ئەمسەر و ئەوسەرم نەماوە.

هەردی سەلامی ئەم پاییزە بە عەشقەوە دەتانخاتە گریان
“ئەمسەر و ئەوسەرم نەماوە”

964+

هەردی سەلامی جاران نەماوە، هەر زەعیف نەبووە زۆر لەسەرخۆ و هێواش قسە دەکات و دەڵێت،  تەمەنم گەورە بووە و ئەمسەر و ئەوسەرم نەماوە.

ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا هەردی سەلامی ئەکتەر و گۆرانیبێژ و دەرهێنەر بە جەستەیەکی تەواو لاوازەوە دەردەکەوێت و بەردەوامیش لە هۆڵە وەرزشیەکانە، پەیامنێری 964 هەر چاوی پێی کەوت چووە لای و لە هۆکارەکەیی پرسی، وادیاربوو پرسیارەکە بۆ هەمووان جێگای گومان بووە و وتی، پێویستە بەرلەوەی بکەویتە کێشێکی تەواو ناتەندروستەوە فریای خۆو بکەویت، بەڵام ئەمەی من تەنیا بۆ ئەوە نییە، پلان و پرۆژەی فیلمێکیشمان بەدەستەوەیە کە هێشتا کاری وێنەگرتنی بۆ نەکراوە.

جیاواز لە چاوپێکەوتنەکانی پێشوو، زۆر لەسەرخۆ و هێواش گفتوگۆی دەکرد، سەرنجی پەیامنێری راکێشا و لە هۆکارەکەی پرسی، کەچی وەڵامەکەی ئەمە بوو، رەنگە بەهۆی تەمەنەوە بێت، ئەمسەر و ئەوسەرم نەماوە و حەزیشم بۆ زۆر شت نەماوە کە پێشت هەمبوو.

پێداچوونەوە:پەری ساڵح

هەردی سەلامی پاڵەوانی ئەم هەفتەیە بوو

هەردی سەلامی پاڵەوانی ئەم هەفتەیە بوو