وێنەی درۆنێکی سەربازی. وێنە:HESPRESS
زیانى نەبوو
درۆنێک لە قەندیل خرایە خوارەوە
964+
محەمەد عەلى- پشدەر
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، درۆنێک لە سنوورى بنارى قەندیل خرایە خوارەو هاوسەرۆکى شارەوانى بنارى قەندیل دەڵێت: گەورەترین درۆن بووە کە خرابێتە خوارەوە.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکى شارەوانى بنارى قەندیل بە 964ـى وت،”بەرەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێک بەسەر بناری قەندیل گەڕاوە، نزیکی کاتژمێر 11 گەریلاکانی پارتی کرێکارانى کوردستان بە چەکی دژە فڕۆکە لە درۆنەکەیان داوە و خستوویانەتە خوارەوە”.
وەک باسى دەکات، ئەو درۆنە گەورەترین درۆن بووە کە کەوتبێتە خوارەوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێکى گیانى کارەکە ئەنجامدراوە.
ئەو شوێنەى درۆنەکەى لێ کەوتووەتە خوارەوە، لە دەورووبەرى گوندى کوزینەى سەر بە ناحیەى ژاراوە بووە لە سنوورى پشدەر.
ماوەیەکى زۆرە بەهۆى پڕۆسەى ئاشتییەوە هێرشى درۆنى بۆسەر هەرێمى کوردستان وەستاوە و دواین هێرش لە 19.7.2025 بووە کە لە گوندى شیوەگوێزانى ناحیەى گەرمکى سنوورى پێنجوێن ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێکى تۆیۆتا هایلۆکس بە ئامانجگت و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکى تریش بریندارە.
ئاماژەى بەوەشکرد، سەرەڕاى ئەوەى لەبەیانییەوە دەنگى درۆن دەبیسترێت، بەڵام هیچ شوێن و جێگەیەکیان بە ئامانج نەگرتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح