بەمزووانە باخەڵیان گەرم دەبێتەوە

موچە دواکەوتووەکەی کارگوزارانی کەرتی تەندروستی سۆران چارەسەر بوو

964+

شۆڕش قادری

کێشەی نەهاتنی موچەی 45 رۆژی ژینگە پارێزانی کەرتی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سالی 2024 چارەسەر بووە و بەمزووانە باخەڵیان گەرم دەبێتەوە.

عەبدولواحید حاجی حەسەن بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە 964ـی وت، “دوای هەوڵی زوری وەزارەتی تەندروستی، دواجار ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی موچە دواکەوتووەکەی ژینگەپارێزەکانمان کە موچەی 45 رۆژی ساڵی رابردووە”.

ئەو بەڕێوەبەرە زیاتر روونیکردەوە و وتی، “ئەمانە ئەو کارگوزارانەن کە لە نەخۆشخانەکان کاری پاککردنەوە دەکەن و ژمارەیان 442 کەسە، تا 30.11.2024 گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەک هەبووە، دواتر لە 15.1.2025 لەگەڵ کۆمپانیایەکی تر گرێبەستیان نوێ کردووەتەوە و موچەی ئەو 45 رۆژەیان نەدراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجکردنی موچەکەیان هەندێک رێکاری ئیداری ماوە و چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگەدا پێیان بدرێت.

لە سۆران نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەکانی ئەژنۆ و حەوز دەکر...

لە سۆران نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەکانی ئەژنۆ و حەوز دەکرێت

دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی دەبڵ ئەکسل درایە تەندروستیی ...

دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی دەبڵ ئەکسل درایە تەندروستیی سۆران